ئاماری پیشه‌سازی
ئه‌م به‌شه توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر که‌رتی پیشه‌سازی تا بزانێت جۆر‌و ژماره‌ی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌کان له هه‌رێمدا چه‌ندن و چه‌ندیان کارگه‌ی پیشه‌سازی خۆراکین؟ کارگه‌ی پیشه‌سازی بیناسازین؟ کارگه‌ی پیشه‌سازی کیمیایین؟ کارگه‌ی پیشه‌سازی کانزایین ؟ وه ژماره‌ی هێزی کار له‌م که‌رته‌دا چه‌نده وه به‌های چه‌ند وه‌رده‌گرن ئایا چه‌ندیان بیانین،یان عێراقین،ڕه‌گه‌زیان نێر
یان مێیه،وه توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سته خاوانه‌ی که به‌کاردێن له به‌رهه‌مدا،ئایا به‌ڕێژه‌ی چه‌ند خۆماڵین یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده‌ده‌کرێن ،توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر بڕی سوته‌مه‌نی و کاره‌با و ئاو ئایا ئه‌م که‌رته چه‌ندیان پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنان له‌م بواره‌دا وه توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌م له‌م کارگانه‌دا و به‌هاکه‌ی چه‌نده و بڕی چه‌ندی له‌ناوخۆدا به‌کارده‌هێنرێت ،وه چه‌ندی ڕه‌وانه ده‌کرێت ، وه توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه که هه‌بووه‌کانیان (موجودات) بایی چه‌ندن و وه ڕێژه‌ی چه‌ندی خۆماڵی یان هاورده‌کراون ئەم توێژینەوەو شیکاریانە بۆ ئەوی کە بزانیت کەرتی پیشەسازی بە
ڕێژه‌ی چه‌ند به‌ژداره له ژمێریاری نه‌ته‌وه‌ی وه ئاماری دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌کان پۆڵێن ده‌کرێت به 3 به‌شه‌وه به‌پێی ڕێنمای وه‌زاره‌تی پلاندانانیعراقي
- ئاماری دامه‌زراوه گه‌وره‌کان :هه‌موو ئه‌و کارگانه ده‌گرێته‌وه که ژماره‌ی هێزی کار تیایاندا له 30 که‌س زیاتر بێت و سه‌رنایه و به‌رهه‌مێکی گه‌وره‌ی هه‌بێت
- ئاماری دامه‌زراوه مامناوه‌نده‌کان :هه‌موو ئه‌و کارگانه ده‌گرێته‌وه ژماره‌ی هێزی کار تیایدا 10-29 که‌س بێت و بڕی هه‌بووه نه‌گۆڕه‌کان تیایدا مامناوه‌ند ده‌بێت
- ئاماری دامه‌زراوه بچوکه‌کان :هه‌موو ئه‌و کارگانه ده‌گرێته‌وه که ژماره‌ی هێزی کار تیایدا 2- 10که‌س بێت
ئاماری بازرگانی
ئه‌م به‌شه توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر هه‌موو که‌رتی بازرگانی له‌هه‌رێمی کوردستاندا به‌م شێوه‌یه
- ژماره‌ی دامه‌زراوه بازرگانییه‌کان بریتییه له ژماره‌ی مۆڵ و سه‌نته‌ری بازرگانی و فرۆشگای گه‌وره و بچوک و ده‌ستگیره‌کان
- ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م دامه‌زراوه بازرگانییه‌دا کار ده‌که‌ن ئایا داهاتیان چه‌نده و ڕێژه‌ی چه‌ند ئافره‌ت به‌شداره تیایدا
- توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌رئه‌و که‌ل و په‌ل و شمه‌کانه‌ی که بازرگانی پێوه ده‌کرێت ئایا به‌ڕێژه‌ی چه‌ند خۆماڵین یان هاورده ده‌کرێن و بیانین
- توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر ژماره‌ی میوانخانه و دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌کان تا بزانێت داهات و هێزی کار و ژماره‌ی میوان که ڕوده‌که‌نه چه‌ندن و خه‌ڵکی چ وڵاتێکن
- توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر سه‌رمایه و به‌های ئه‌و بازرگانانه‌ی که‌له هه‌ر بوارێک‌دا کار ده‌که‌ن
- توێژینه‌وه ده‌کات له دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌کان چه‌ندیان 5 ئه‌ستێره یان 4 ئه‌ستێره یان 3 ئه‌ستێره‌ن
- توێژینه‌وه ده‌کات له کۆمپانیاکانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو