كوردی | English

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی

ئامادەکاریەکان بەردەوامن بو ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان
03-15-2024
رۆژی 4/3/2024 بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان کرد لە دیوانی وەزارەتی پلاندانان لە هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ئاماری عیراق و ئەندامانی ژووری عەمەلیات لە هەرێم. ئامانج لەم کۆبونەوەیە خستنە رووی دوا ئامادەکاریەکان لە عیراق ودەست پێکردنی لە هەرێمی کوردستان دوای پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە لە رووی رێکەوتن لەسەر رەوانە کردنی بەشێک لە بودجەی تەرخانکراو بۆ سەرژمێری لە هەرێم لەسەر بنەمای رێژەی ١٢،٦٧% لە کۆی گشتی بودجەکە و هەروەها دوای دەست پێکردنی مەشق وراهێنانی راهێنەران کە مانگی شوبات ٢٠٢٤ لە بەغدا کرا بە بەشداری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان. کۆبونەوەکە نزیکەی ٢ کات ژمێری خایاند وتیایدا هەنگاوەکانی داهاتوو باس کران و بەتایبەتی کارەکانی بەشی زانیاری جوگرافی بۆ دیاری کردنی سنووری یەکە کارگێریەکان و دابەش کردنیان بە پێی بلۆک دوای وەرگرتنی وێنە ئاسمانیەکان لە دەستەی ئاماری عیراق لەگەڵ دەست پێکردنی هەماهەنگیەکان نێوان سەرۆکی تیمەکانی سەرژمێری لە دەستەی ئاماری هەرێم لەگەڵ بەرامبەرەکانیان لە دەستەی ئاماری عیراق. هەروەها، تیشک خرایە سەر چۆنیەتی ئامادەکردنی سەنتەری داتای سەرژمێری لە هەرێم هاوشێوەی سەنتەری عیراق تاکو لە کاتی دەست پێکردنی کاری مەیدانی داتاکان رەوانەی هەولێر و بەغدا بکرێن لە هەمان کات. لە دوا کۆبونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری عیراق کە لە کۆتایی مانگی ٧ ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام درا، بریاری سەرەتایی درا کە ٢٠ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم رۆژی دەست پێکردنی سەرژمێری بێ کە پرۆسەکە بۆ رۆژانی دواتر بەردەوام ئەبێ.
 ئه‌م بابه‌ته‌ 86 جار بینراوه‌







  هه‌واڵه‌كان

03-15-2024
ئامادەکاریەکان بەردەوامن بو ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان
02-21-2024
مه شق و ڕاهێنانی دەستەکانی سەرژمێری له هەموو پارێزگاکانی عێراق
10-25-2023
ڕووپێوى خه‌رجى گه‌شتیاران
01-02-2024
وۆرکشۆپی ڕاوێژکاریی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو
11-24-2023
روپێوی گشتگیری باری بژێوی كۆمەڵایەتی خێزانەكان 2023
06-12-2023
خولى ڕاهێنان بۆ ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى (گه‌وره‌، مامناوه‌ند و بچووك)
06-08-2023
ده‌ست پێكردنى خولى ڕاهێنان بۆ جێبه‌ جى كردنى رووپێوى بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان له‌ هه‌رێمى كوردستان IHSESIII
10-24-2021
خولی نوی کردنه وه ی چوارچیوه ی بازرگانی ناوخویی
08-20-2021
خولى ڕاهێنانى توێژه‌ران بۆ ڕووپێوى بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافره‌تان له‌ پارێزگاى سلێمانى
08-15-2021
روپێوی یەكە گەشتیارییەكان
07-11-2021
كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوى باردودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافرتان IWISH2
05-10-2021
خولی راھێنان بو نەخشەسازی GIS
11-24-2020
كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق
01-10-2021
وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ى سه‌رژمێريى دانيشتوان
01-24-2021
ووركشۆپێك له‌ پارێزگاى دهۆك ڕێكخرا بۆ پاڵپشتى كردن له‌ ڕاگه‌ياندن بۆ سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان
05-03-2020
زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی حكومەت و گشت كەرستەكانیان
02-22-2020
سه‌ردانى وه‌زیرى پلاندانان بۆ ئامارى سلێمانى
01-26-2020
ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشنگەكان
01-22-2020
خولی راهێنانی سەرژمێری ئەزمونی
12-12-2019
كۆبونەوەی بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی GIZ
Copyright 2015 sulamar.com. All rights reserved