GIS به‌شى سیستمى زانیارى جوگرافى
سیته‌مێكى گشتگیره پێك دێت له زانیارى، هاردويَر، پڕۆگرام و و به‌كارهێنه‌ر به‌كاردێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار‌و وه‌لآم دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان وه پاشان بڕیاردانى دروست، ئه‌م سیسته‌مه توڵى تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت بۆ دروست كردنى زانیارى جوگرافى و دواتر گۆڕینه‌وه و به‌كارهێنانیان .
كارى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئامارى سلێمانى :-
- دروست كردنى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى و كارگێڕى پارێزگاى سلێمانى، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان، به دیارى كردنى شوێنى جوگرافى سه‌رجه‌م شار‌و گونده‌كانى سنوره‌كه و دیارى كردنى سنورى ده‌سه‌لآتى هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى كارگێڕى به نه‌خشه .
- پاڵپشتى كردنى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به نه‌خشه له كاتى ئه‌نجام دانى ڕوپێوى دا و نیشاندانى ئه‌نجامى ڕوپێویه‌كان به نه‌خشه ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به نه‌خشه.
- پێدان و دروست كردنى نه‌خشه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
- هاوكارى كردنى خويَندكارانى خويَندنى بالاَ( دكتؤرا، ماسته‌ر و به‌كالوريوس) به دابين كردن و دروست كردنى نه‌خشه‌ى زانستى تايبه‌ت به نامه‌كانیان .
- كردنه‌وه‌ى خولى به‌هيَز كردن و فيَركردنى (GIS) بؤ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى ناو حكومه‌تى هه‌رێم به خۆبه‌خشانه .