كوردی | English

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی

دانیشتوان

بەشی ئاماری دانیشتوان بەرپرسیارێتی بەشی ئاماری دانیشتوان چڕ دەبێتەوە لە بەدەست هێنانانی ئاماری دانیشتوان لە ڕووی پێكهاتەی تەمەن و جێندەر و دابەشبوونی ژینگەیی لە سەرجەم یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای سلێمانی، كە دەست دەكەوێت لە سەرژمێرییەكانی ساڵانی ڕابردوو، لەگەڵ كۆی ئەو روپێوە گشتگیر و پرۆسەی ژمارەلێدان و گەمارۆدانانەی لەم دواییانەدا ئەنجامدران. هەروەها پێشبینی كردن بۆ 5 ساڵی داهاتوو لەسەر بنەما زانستیە دیموگرافیەكان.

بەشێكی تر لە بەرپرسیارێتی ئەم بەشە ئەنجامدانی توێژینەوە ئامارییەكانە سەبارەت بە دیموگرافیا و باری بژێوی خێزان و ژینگەی نیشتەجێبوون و ئافرەت و گەنج و ئاوارە و كۆچ و هیزی كار و بێ كاری. لەم میانەیەدا كۆگایەك لە گۆڕاو و نیشاندەری ئاماری بەردەستە لە سێكتەرە جیاوازەكانی وەك (گەشەی دانیشتوان، لەدایك بوون و مردن، كۆچ، نیشتەجێبوون، داهات و خەرجی، چالاكی ئابووری و دابەشبوونی بەسەر بەسەر سێكتەر جیاوازەكان، ڕێژەی بێكاری لە چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگا، گەشەپێدانی مرۆیی، جیاوازی رەگەزی، هەژاری...).

شێوازی هەبوونی ئەم نیشاندەرانە دەگۆڕێت بەپێی ئەو جۆری گەری ئەو روپێوە. هەندێك لە روپێوەكان ساڵانە یان بە شێوەی وەرزی ئەنجام دەدرێت، وە هەندێكی تریان هەموو دوو یان پێنج ساڵ جارێك بەڕیوەدەچێت. لەهەمان كاتدا پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراقدا هەموو دە ساڵ جارێك ئەنجامدراوە، ئەگەر چی لە سالی 1987ەوە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە، بەهۆی ململانێ سیاسی نێوان هەرێم و ناوەند و دۆخی نەگونجاوی عێراق لە پاش جەنگی ئازادی ساڵی 2003.    








Copyright 2015 sulamar.com. All rights reserved