بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی هەڵسا بە ڕوپێوی کارو بێکاری لەسەرجەم قەزاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، ئامانج لە ئەنجامدانی ڕوپێوی کارو بێکاری بریتیە لە:-
- دەرخستنی ڕێژەی بێ کاری و ئەوانەی کار ئەکەن و ئەوانەی دابڕاون تا بەشێوازێکی زانستیانە و ڕاست و دروست ئەو ئەنجامانە بەدەست بهێنێت وە بخرێتە بەردەست لایەنی پەیوەندی دار تا کار لەسەر ئەو ئامانجانە بکارێت .
- یەکێکی تر لە ئامنجەکانی ئەم ڕوپێویە کە بە پێی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی جیاواز ڕێژەی کارو بێکاری دەربخرێت وە کاریگەری هەریەک لەو بارودۆخانە چیە لەسەر کارو بێکاری وە لێکەوتەکانی چیە لەسەر کارو بێکاری بۆ ئەم مەبەستە ئاماری سلێمانی لە ساڵی 2010 ەوە ساڵانە ڕوپێوی کارو بێکاری ئەنجام دەدات.
ڕوپێوی کارو بێکاری بە چەند قۆناخێک ئەنجام دەدرێت :-
- خولی ڕاهێنان : لەم قۆناخەدا تیمەکانی کاری مەیدانی و وردبینی ڕائەهنرێن بەشێوازی تیۆری و پڕاکتیکی تا شێوازی پڕکردنەوی فۆڕمەکە شارەزا بێت.
- کاری مەیدانی : لەسەر ئاستی هەر ١٦ قەزاکە تیمەکان دەستنیشان دەکرێن و خێزانەکان بە پێی ژمارەی دانحشتوان دیاری دەکرێن و بۆ هەموو خێزانێک هەڵبژێراوەکان فۆڕمی کارو بێکاری پڕدەکرێتەوە.
- وردبینی کردن : دوای گەڕانەوەی تیمەکان لەکاری مەیدانی ستافی وردبینی ڕوپێوەکە سەرجەم فۆڕمەکان وردبینی دەکەن و هەڵەکان لەکاری مەیدانی دیاری دەکەن و دواتر تیمەکان دەچنەوە مەیدان ئەو هەڵانە چاک دەکەنەوە .
- داخڵ کردنی داتا : دوای وردبینی کردنی فؤڕمەکان لە لایەن ستافی وردبینی ، فۆڕمەکان دەڤرێب بۆ یەکەی داخڵکردنی داتاکان و سەرجەم فۆڕمەکان تۆمار دەکرێن بەپێی داتابەیسێکی پێشکەوتو ، هەر جۆرە هەڵەیەک هەبێت ڕاستەوخۆ لەیەکەی داخڵ کردن دەگەڕێتەوە تا تیمە مەیدانییەکان چاکی بکەنەوە .
- شیکردنەوەی داتا و دروست کردنی خشتەی کۆتای ئەنجامەکان ئەم قۆناخە ڕێژەی کارو بێکاری و لەکارکەوتوان دیاری دەکرێ بە پێی بەرنامەی پێشکەوتو وەک spss و بەرنامەی تر .