ئه‌م ڕووپێوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ئامار له پارێزگاكاندا جێبه‌جێ كرا به هاوكارى ڕإكخراوى (IOM) .
ڕووپێوه‌كه تایبه‌ت بوو به خێزانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاوارانه‌ى له ناوه‌ڕاست و خواروى عێراقه‌وه هاتونه‌ته كوردستان
له‌م ڕووپێوه‌دا پرسیار له خێزانه‌كان ده‌كرا له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك(خوێندن, ته‌ندروستى, كار‌و بێكارى, داهات و خه‌رجى , خزمه‌تگوزارى ئاو و كاره‌با, پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى ناو ماڵ, ... ).
ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا له‌هه‌ر قه‌زایه‌كاندا 400 خێزان و له سه‌نته‌رى پارێزگاكاندا 1000 خێزان ص له كه‌مپى ئاواره‌كاندا 100 خێزان بوون .
بۆ ئه‌م ڕووپێوویه 2 ڕۆژ خولى ڕاهێنان كرا , پاشان بۆ ماوه‌ى 12 ڕۆژكارى مه‌یدانى نوێكردنه‌وه بۆ ئه‌و بلۆكانه كرا كه هه‌ڵبژێردرابوو كارى چاوپێكه‌وتنى خێزانه‌كان 20 ڕۆژى خایاند .
له‌م ڕوپێویه‌دا وه‌رگرتنى زانیارى له خێزانه‌كان له ڕێگه‌ى تابلێت بوو كه ئاسان كارییه‌كى باش بوو بۆ توێژه‌ره‌كان