ئامارى سلێمانى ڕوپێوى ده‌ستنیشانكردنى پێویستیه‌كانى بازاڕى كار له كه‌رته ئابورییه‌كاندا جگه له كه‌رتى حكومى ئه‌نجامدا له باره‌ى پسپۆڕیه ته‌كنیكى و پیشه‌ییه‌كان له ساڵى 2017
ئامارى سلێمانى به هاوكارى ڕێكخراوى یونیسكۆ له شارى سلێمانى و قه‌زا و ناحییه‌كانى ده‌وروبه‌رى ڕوپێوییه‌كى ئه‌نجامدا , چه‌ن بوارێكى گرته‌وه له‌وانه بوارى ئه‌ندازیارى , بوارى پیشه‌سازى, بوارى ئوتێل .... هتد
ئامانجى پڕۆژه‌كه پڕۆگرامى چاكسازى له په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى پڕۆگرامێكى به‌رز و ته‌واوه مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه ببێته پاڵنه‌رێكى سه‌ره‌كى بۆ گه‌شه‌ى ئابورى و كۆمه‌لآیه‌تى له‌ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى په‌روه‌رده‌یه‌كى خاوه‌ن كوالیتى به‌رز به پێى پێوه‌ره جیهانییه‌كان
ڕوپێویه‌كه چوار ئامانجى لاوه‌كى هه‌یه:-
- چاكتركردنى كوالیتى خوێندن و ڕاهێنانى پیشه‌ى و ته‌كنیكى و دانانى نمونه‌یه‌كى باش بۆ حكومه ت و چالاك كردنى .
- پشتیوانیكردن له نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى په‌روه‌رده و ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى ده‌ست نیشانكردنى پێویستیه هه‌نوكه‌ى و دواڕۆژییه‌كان كه بۆ بازاڕى كار چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
- چاكتركردنى توانا و لێهاتوى مامۆستاكان له په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانى پیشه‌ى و ته‌كنیكى.
- ئاسانكارى كردن بۆ ده‌رچوانى خوێندن و ڕاهێنانى پیشه‌ى له قۆناغى گواستنه‌وه له قوتابخانه‌وه بۆ كار ئاسانكردنى هه‌لى كار بۆیان.